ئەم مانگە 35 کەس دەستگیر کراون

دوو داربڕ بە مێکزەمینی و مشارەکەیانەوە دەستگیرکران

964+

شۆڕش قادری

لە سەنگاو دوو داربڕ پشتی مێکزەمینییەکیان پڕکرد لەدار، پۆلیسی دارستان و ژینگە پێیانیزانی، بەمێکزەمینی و مشارەکەی دەستیانەوە، دەستگیری کردن.

هێمن کەمەرخان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ هەینی 31.1.2025، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی سەنگاو بۆ سنوری گوندی هەنارە،  دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی بڕینی داری سروشتی دەستگیر کراون”.

“لەگەڵ دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسە دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکەیان لە جۆری تۆیۆتا مێکزەمینی، مشارێکی داربڕین و ژمارەیەک داری سروشتیدا گیراوە”، هێمن کەمەرخان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

بەپێی ئامارێک کە 964 لە ئەکاونتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی وەریگرتووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا و لەماوەی ئەم مانگەدا 35 کەس لە سنوری پارێزگای سلێمانی لەسەر داربڕین دەستگیر کراون، ئەوە جگە لەوەی چەند داربڕێک لەدەست پۆلیسی دارستان قوتاریان بووە و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنیان بەردەوامە.

بە بڕینی دارەکان رازی نەبوون؛ بن و ریشەشیان سووتاندن

بە بڕینی دارەکان رازی نەبوون؛ بن و ریشەشیان سووتاندن

دارستانەکانى بنارى قەندیل لەژێر هەڕەشەى داربڕەکاندان

دارستانەکانى بنارى قەندیل لەژێر هەڕەشەى داربڕەکاندان

داربڕین پێنج کەسى خستە زیندانەوە

داربڕین پێنج کەسى خستە زیندانەوە

لەسەر داربڕین و خەڵوز کردن دوو هاوڵاتی دەستگیرکران

لەسەر داربڕین و خەڵوز کردن دوو هاوڵاتی دەستگیرکران