جێگری پارێزگار:
سلێمانی چاوەڕوانی بەغدایە تا داواکاری مانگرتوان جێبەجێ بکرێت
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
جێگری پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، پارێزگای سلێمانی نووسراوی کردووە بۆ بەغدا بۆ ئەنجامدانی تەوتین و ئێستا چاوەڕوانی بانکەکان دەکرێت بچن بەدەم داواکارییەکەوە.
شاهۆ عوسمان ئەمشەو خێوەتی مامۆستا مانگرتووەكانی بەسەركردەوە و لە لێدوانێكیشدا بۆ 964 وت، داواکاری مامۆستایانی مانگرتوو گەیشتووەتە جێگەی خۆی و چیتر کات نەماوە بۆ ئەوەی موچەخۆران شایستەکانیان پێ نەدرێت.
باسی لەوەش کرد، ئامادەکاری کراوە بۆ ئەنجامدانی تەوتین لە سلێمانی و لە بەغدا، ئێستا چاوەڕوانی بانکە راسپێردراوەکانن تا بەدوای نووسراوەکەیاندا بێن.
سێ رۆژە ژمارەیەك مامۆستا و فەرمانبەر لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە سلێمانی، مانیان لە خواردن گرتووە و خێوەتیان هەڵداوە، داوای موچە و شایستە داراییەكانیان دەكەن و داواش دەكەن موچەكانیان بخرێنە سەر بەغدا.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا