سزادانى خاوەن مۆلیدەکانى ئاکرێ جیاوازە
لە ئاکرێ 15 خاوەن مۆلیدە سزادران
964+
وریا فەتاح
لە ئاکرێ بەهۆى بەکارهێنانى گازى پیس کە مەترسییە بۆسەر ژینگە، 15 خاوەن مۆلیدە سزا دران و هەر هاوبەشێکیش بۆ هەر ئەمپێرێک کارەبا، بڕێک پارەى بۆ گەڕاوەتەوە.
لە هەزار دینارەوە تا سێ هەزار دینار، بۆ هەر ئەمپێرێک سزادراون
سەباح زێبارى، سەرۆکى لیژنەى مۆلیدە ئەهلییەکان لە قەزاى ئاکرێ، بە 964ـى وت،”بەهۆى بەکارهێنانى جۆرە گازێکى خراپ کە لە تاقیگە پشکنینى بۆ کراوە و دەرنەچووە، 15 خاوەن مۆلیدە بە بڕى 1000 تا 3000 دینار بۆ هەر ئەمپێرێک سزا دراون”.
وەک باسى دەکات، ئەو گازە مەترسى هەبووە لەسەر پیسبوونى ژینگە، هەر بۆیە هەموو ئەو خاوەن مۆلیدانەى ئەو جۆرە گازەیان بەکارهێناوە، سزادراون.
رەنگە لیژنەى مۆلیدە ئەهلییەکانى ئاکرێ چالاکترین لیژنەبێت بۆ چاودێریکردنى مۆلیدەکان و لێپرسینەوەیان، بەشێوەیەک لە مانگى 12ـى ساڵى رابردوو 39 خاوەن مۆلیدە و لە سەرەتاى ئەم مانگەش 14 خاوەن مۆلیدە و ئەمڕۆش 15 خاوەن مۆلیدەیان سزاداون.
سزادانى خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکان لە ئاکرێ جیاوازە، لە شوێنانى دیکە لیژنەکان بە بڕە پارەیەک خاوەن مۆلیدەکان سزا دەدەن کە پارەکە دەگەڕێتەوە بۆ قایمقامییەت، بەڵام لە ئاکرێ سزاکە بۆ هەر ئەمپێرێک بڕێکى دیاریکراوە و دەگەڕێتەوە بۆ هاوبەش، بۆنمونە ئەگەر مۆلیدەیەک بە بڕى 3000 دینار سزا بدرێت بۆ هەر ئەمپێرێک، ئەوا ئەگەر ماڵێک یان شوێنێک 5 ئەمپێر کارەباى راکێشابێت، 15 هەزار کرێى بۆ دەگەڕێتەوە.
لە ناو سەنتەرى قەزاى ئاکرێ نزیکەى 40 مۆلیدە هەیە و لە سەنتەرى قەزا و دەورووبەریشى 72 مۆلیدە هەن
لیستى ئەو مۆلیدانەى سزادراون:
1. هەردوو مۆلیدەى گەڕەکى کانى مامکرۆک، 1000 دینار بۆهەر ئەمپێرێک.
2. مۆلیدەى نزیک هۆڵى پاشا، 1000 دینار بۆهەر ئەمپێرێک.
3. مۆلیدەى گەڕەکى حاجى غەنى نزیک دەزگاى خێرخوازى بارزانى، 1000 دینار بۆ هەر ئەمپێرێک.
4. مۆلیدەى گەڕەکى زێوکێ، 1000 دینار بۆ هەر ئەمپێرێک.
5. مۆلیدەى گەڕەکى سیپە، 1000 دینار بۆ هەر ئەمپێرێک.
6. مۆلیدەى گەڕەکى 11ـى ئەیلول نزیک دەواجن، 1000 دینار بۆ هەر ئەمپێرێک.
7. مۆلیدەى گەڕەکى قاپەکى، 1000 دینار بۆهەر ئەمپێرێک.
8. مۆلیدەى گەڕەکى سوسنا، 1000 دینار بۆهەر ئەمپێرێک.
9. مۆلیدەى گەڕەکى شەهید عەبدوڵا قادوو، 1000 دینار بۆهەر ئەمپێرێک.
10. مۆلیدەى گەڕەکى ئازادى، 1000 دینار بۆهەر ئەمپێرێک.
11. مۆلیدەى گەڕەکى گۆرڤا، 1000 دینار بۆهەر ئەمپێرێک.
12. مۆلیدەى گەڕەکى ژێرى، 1000 دینار بۆهەر ئەمپێرێک.
13. مۆلیدەى گەڕەکى 11 ئادار، 1000 دینار بۆهەر ئەمپێرێک.
14. مۆلیدەى گەڕەکى رووناکى، 3000 دینار بۆهەر ئەمپێرێک.
15. مۆلیدەى گەڕەکى کوچینە ملا فرزو، 2500 دینار بۆهەر ئەمپێرێک.