هێزەکانى پۆلیسى راپەڕین
لە چوارقوڕنە قاسەى ماڵێکى دزیوە
دزێکى 700 هەزارى دەستگیرکرا
964+
وریا فەتاح
پۆلیسى راپەڕین دزێکى دەستگیرکرد کە پێشینەى دزى هەیە و پێشتر لەسەر ئەو تاوانە حکومدراوە، بەڵام دزى ئەمجارەى نەک پارە، بەڵکو قاسەکەشى بردووە.
دەروو قادر وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین بە 964ـى وت،” هاوڵاتییەکى دانیشتووى ناحیەى چوارقوڕنە لە نووسینگەى نەهێشتنى تاوانى رانیە، لەسەر ئەوەى قاسەیەکى بچوکى ماڵەکەى لێدزراوە سکاڵاى تۆمار کردووە.
بە وتەى دەروو قادر، قاسەکە 700 هەزار دینارى تێدابووە و دواى بەدواداچوون و دەستکەوتنى زانیارى پێویست بە سوودوەرگرتن لە کامێراکانى چاودێرى، توانرا لە ماوەیەکى کەمدا ناسنامەى تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و دواى وەرگرتنى رەزامەندى دادوەر، تۆمەتبار دەستگیرکراوە.
تۆمەتبار لە دایکبووى ساڵى 1990ـە و ناوى (ش.أ،س)ـە و لە بەردەم دادوەر دانى بە تاوانەکەداناوە
جەختیش دەکاتەوە، ئیستا تۆمەتبار بەپێى مادەى 433 لە یاساى سزادانى عێراقى راگیراوە.
وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین روونیشى کردەوە، تۆمەتبار پێشینەى تاوانى هەیە و پێشتر لەسەر دزیکردن حکومدراوە.