دیمهنێكى كاتى كاركردنى له پڕۆژه‌كه‌ى له‌برى سه‌وزكردن... وێنه: فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر.
له‌سه‌ر شه‌قامى 120 مه‌ترى 120 مه‌تر سه‌وزایی ده‌چێنێت
ژینگه‌ى هه‌ولێر كۆمپانیایه‌كى ئینته‌رنێتى پابه‌ندكرد له‌برى سه‌وزكردن ئه‌نجامبدات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر، كۆمپانیایه‌كى ئینته‌رنێتى پابه‌ندكرد پڕۆژه‌ى له‌برى سه‌وزكردن له شوێنێكی سه‌نته‌رى هه‌ولێر ئه‌نجام بدات و بۆئه‌م مه‌به‌سته‌ش شه‌قامى 120 مه‌تری بۆ دیاریكرد كه به‌درێژایی 120 مه‌تر سه‌وزبكات.
له‌برى سه‌وزكردن، پڕۆژه‌یه‌كی ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه‌یه له هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌و كۆمپانیا و پرۆژانه‌ى كه كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ژینگه هه‌یه، پابه‌ند ده‌كرێن كه سه‌وزایی بچێنن، هەر پڕۆژەیەکیش لە رووبەرەکەیدا مەودای زیادکردنی سەوزایی نەبێت، ئەوا لە شوێنێکی تر کە فەرمانگەی ژینگە بۆی دیاری دەکات ، پڕۆژەی لەبری سەوزکردن جێبەجێدەکات.
دڵشاد حسێن هیرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى هه‌ولێر به 964ـى راگه‌یاند، کۆمپانیاى فاسلینک پابه‌ندكراوه به جێبه‌جێكردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه، چونكه له‌شوێنى دامه‌زراندنى خۆى رووبه‌رى نییه بۆ سه‌وزكردن.
وتیشی “ئه‌و شوێنه‌ى سه‌وزى ده‌كات بریتییه له غاباتی شەقامی 120 مەترى له گەڕەکی عەدالە و ده‌ستیان به‌كاركردن كردووه”.
پابه‌ندكردنى ئه‌م كۆمپانیایه پاڵپشت بە حوکمە کۆتاییەکانى رێنمایى 1ـى ساڵى 2024ـى دەستەى پاراستن و چاککردنى ژینگەى هەرێم، کە لە ماددەى 13 ئاماژەى پێکراوە، جێبه‌جێی ده‌كات.
پێشتر، عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگەی هەرێمى کوردستان وتبووی، دەبێت هەر پڕۆژەیەک کە مۆڵەتی وەرگرت لە %25ـی پرۆژەکەی بکاتە سەوزایی، چونكه ئه‌وان پڕۆژەی لە بری سەوزکردنیان راگەیاندوە و پێویستە پابه‌ندی بن.