لە رۆژی زمانی دایکدا گرنگی بە خواردنی هەورامی دەدەن
شفتەی هەورامی تایبەتە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە رۆژی زمانی دایکدا هەورامییەکان گرنگی بە خواردنی هەورامی دەدەن و دەڵێن، لە دروستکردنی خواردندا کەرەستەی خۆماڵی بەکاردەهێنین
دوو خاتوونی هەورامی لە رۆژی زمانی دایکدا شفتەی هەورامیان ئامادەکردووە و دەڵێن تامەکەی زۆر خۆش و جیاوازە چونکە ئێمە بەهاراتی تیادا بەکارناهێنین و تەنیا ئارد و قیمە و پیازی بۆ بەکاردەهێنین و تامەکەی خۆماڵیتر و خۆشترە لە شفتەی ئاسایی.
دەشڵێن خواردنێکی تری هەورامیمان هەیە کە پێیدەوترێت “گێتە مەژگێ” کە کولێرەیە و گوێزی هەورامی تێدەکرێت.
باس لەوەش دەکەن، هەورامیەکان تەنیا بەرهەمی خۆماڵی بەکاردەهێنن لە دروستکردنی خواردنەکانیان.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر