پلەکانی گەرماش جێگیرن

بۆ ئەمڕۆش هیچ باسی باران لە گۆڕێ نییە

964+

توانا نەقی

ئەمڕۆش کە کۆتا رۆژی هەفتەیە هیچ باسو خواسێکی بارانبارین لە گۆڕێ نییە و کەشناسی دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێک شوێنیش پەڵە هەوردەبێت.

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزو نزمی نەکردووە و هەر وەکو دوێنێ دەبێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 30.1.2025
کەش/ ئاسمان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
ئاراستەی با/ باکووری خۆرئاوا دەبێت .
خێراى با /   لەسەرخۆ دەبیت (5 –  15) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر     : 17 پلەى سیلیزى
سلێمانی  :   16پلەى سیلیزى
دهۆک     : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 20 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16  پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 5  پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 21 پلەى سیلیزى