ڤێرتێنه‌رى پێیباشه له‌ناوببردرێت و لیژنه‌ى فه‌تواش دژیه‌تى
964 خه‌مى هێستره قاچ قرتاوه‌كه‌ى شاره‌زوور ده‌گه‌یه‌نێته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان
964+
بڕوا مەجید_ سەیدسادق
زیاترلە 10 رۆژە، هێسترێک لە یەکێک لە گوندەکانی سەرسنور مین پێیدا تەقیوه‌ته‌وه و بەهۆیەوە به‌شێكی قاچی قرتاوه، ڤێرتێنه‌رى پێی باشه له‌ناوببردرێت به‌ڵام ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى فه‌تواى شاره‌زوور دژیه‌تى، چالاكوانێكیش هه‌وڵى دروستكردنى قاچی ده‌ستكردى بۆ ده‌دات.
هێستره‌كه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئاژه‌ڵێكى دیكه بووه، له گوندى بانى بنۆك مینێك پێیاندا ده‌قێته‌وه ته‌نیا ئه‌م به قاچ قرتاوه‌یی رزگارى ده‌بێت، دواى ئه‌م چه‌ند رۆژه ده‌هێندرێته‌وه نزیك سه‌یدسادق و دواتر هێستره‌كه له‌ناو بازاڕى قه‌زاكه ده‌بیندرێت.
شادمیر سدیق، چالاکوانێکی قەزای سەید سادقە، به 964ـى وت، بە دواداچونیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كردووه و له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان قاچه قرتاوه‌كه‌ى به‌ده‌ستكرد بۆ دروست بكه‌ن.
وتیشی “چەند هاوڵاتیەک تێچوى قاچه ده‌ستكرده‌كه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، بەڵام به‌دواى ئه‌و كه‌سه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه دروستى ده‌كات”.
بێستون ئەبوبەکر، پزیشیکی ڤێرتێرنەریه لە سەیدسادق،پێی باشه ئه‌م هێستره له‌ناو ببردرێت، چونكه ده‌ڵێت بەهیچ شێوەیە چارەسەری نیە.
وتیشی “پێویسته کەسێک به‌رده‌وام چاودێری بکات و خزمەتی بکات، یاخود قاچێکی ده‌ستكردى بۆ دروست بکرێت، ئەگەریش ئەم دووحاڵەتە نەبێ پێویستە بکوژرێت “.
لایخۆشییه‌وه، مامۆستا محمود ئه‌حمه‌د تاوگۆزی، ئەندامی لیژنەی فه‌تواى شارەزوور، دژى كوشتنى ئه‌م هێستره‌یه و ده‌شڵێت “لە رووی شەرعەوە کوشتنی بەهیچ شێوەیە دروست نیە “.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن