گرافیک نرخی نەوت 964
هاتە 76 دۆلار
نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزینەکانی
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت چەند رۆژێکە هەر روو لە دابەزینە ئەش لە کاتێکدایە لە 10 رۆژی پێشوودا نرخەکەی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووە بەڵام ئێستا بەردەوامە لە دابەزینەکانی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.1.2025 لەگەڵ کردنەوەی بازاڕی جیهانیدا نرخی یەک بەرمیل نەوتى برێنت بە 76 دۆلار و 43 سەنت دیاریکراوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی 0.15٪ دابەزیوە.
هەروەها نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 72 دۆلار و 55 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.07٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
لە سەرودەری دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، بەڵام دوای ئاساییبوونەوەی دۆخەکە و هێوربوونەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە.