بوونەتە پێشنوێژ و وتارخوێن

ساڵی رابردوو 91 مامۆستای ئایینی نوێ مۆڵەتیان وەرگرتووە

964+

ژووری هەواڵ

حوجرەکانی وەزارەتی ئەوقاف لە ماوەی یەک ساڵدا مۆڵەتیانداوە بە 91 مامۆستای ئایینی، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، زۆربەیان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29.1.2025، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 41 کەس، لە پارێزگای هەولێر 30 کەس و لە دهۆکیش 20 کەس لە حوجرەکانی وەزارەتی ئەوقاف مۆڵەتیان پێدراوە و بوون بە مامۆستای ئایینی.

“مەرجە ئەو حوجرەیەی مۆڵەتەکە دەدات سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بێت و لە چوارچێوەی مۆڵەتە فەرمییەکانی وەزارەتی ئەوقاف بێت”، نەبەز ئیسماعیل وای وت.

مەرجێکی دیکە بۆ ئەو مامۆستا ئایینیانەی مۆڵەت وەردەگرن ئەوەیە شەش بۆ هەشت ساڵ بخوێنن و دەبێت مامۆستای ناسراو و خاوەن ئەزموون مۆڵەتیان پێبدات دەستبکەن بە پێشنوێژی و وتارخوێندن.

مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف دەکرێن بە ...

مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف دەکرێن بە هەمیشەیی