خۆپیشاندان دەکەن و بایکۆتیان کردووە
کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستی لە رانیە داوای دامەزراندن دەکەن
964+
محەمەد عەلی ــ راپەڕین
کارمەندانی خۆبەخشی تەندروستیی رانیە، لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی رانیە گردبوونەوە و بایکۆتی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە، داوای دامەزاندنی هەمیشەیی دەکەن.
نزیکەی دوو مانگە بەشێک لەو خۆبەخشانە بایکۆتی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە و بۆجاری سێیەمە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی رانیە گردبونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامدەدەن و داوا دەکەن دابمەزرێن.
لە 2014ـوە دامەزراندن وەستاوە و لەوکاتەوە ئەم خۆبەخشانە ئەو بۆشاییەی لە کەرتی تەتدروستییدا دروستبووە پڕیان کردۆتەوە.
ئەم خۆبەخشانە دەڵێن، ئەگەر جوابی داواکاریەکانمان نەدرێتەوە، بەردەوام دەبین لە بایکۆت و گردبوونەوە.
لە ئیدارەی راپەڕین، نزیکەی یەک هەزار کە وەک خۆبەخش لە کەرتی تەندروستی کاردەکەن.