دەرچووە دانەمەزراوەكانی هەڵەبجە گردبوونەوە
“خەڵكانێك ناویان بۆ دامەزراندن گەڕاوەتەوە لە كوردستان نین”
+964
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
ژمارەیەك لەو دەرچووانەی كە چاوەڕێی دامەزراندن بوون لە هەڵەبجە، دژی نەگەڕانەوەی ناوەكانیان گردبوونەوە، نوێنەرێكی دەرنەچووەكان دەڵێت، خەڵك هەیە ناوی بۆ دامەزراندن هاتووەتە هەر لە كوردستان نییە، هەشیانە خەڵكی شارەكە نییە.
دوێنێ 28.1.2025 ناوی 500 کەس لە دامەزراوانی پارێزگای ھەڵەبجە راگەیەندرا، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە 29.1.2025 بەشێک لەو دەرچووانەی کە کاندید بوون بۆ دامەزراندن، لە بەردەم پارێزگای ھەڵەبجەدا گردبوونەوە و چەند داواکارییەکایان ئاراستەی ئیدارەی پارێزگاکە کرد.
شۆخ عەزیز، نوێنەری دانەمەزراوان بە 964ی راگەیاند: “کەیسی وا ھەیە کە خەڵکی ھەڵەبجە نییە، یاخود لە دەرەوەی وڵاتە، بەڵام ناوی گەڕاوەتەوە و دامەزراوە، لە کاتێکدا ئێمە شایستەترین و خەڵکی شارەکەین”.
نێچیرەوان محەمەد، یەکێکی دیکەیە لە نوێنەرەکان و ئەو بە 964ی وت: “خاڵبەندی دامەزراندنەکە روون نییە، داواکارین خاڵبەندییەکە بڵاوبکرێتەوە، كەس دەناسم زیندانی سیاسیە، کە دەبێت ئەولەویەت بۆ ئەو کەسانە بێت، بەڵام ناوی نەگەڕاوەتەوە و دانەمەزراوە”.
ساڵی رابردوو بڕیاری دامەزراندنی 500 کەس بۆ بەڕێوەبەرایەتیدەکانی ھەڵەبجە درا لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە، دواتر ناوەکان بۆ 614 کەس زیاد کرا، ھەفتەی رابردووش ئەنجومەنی وەزیران واژۆی لەسەر ناوی 500 کەس کرد، دوێنێش ئیدارەی پارێزگای ھەڵەبجە ناوی ئەو 500 کەسەی راگەیاند.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگار و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە خانەنشین دەبن
هەڵەبجە
بۆ یەکەمجارە
لە هەڵەبجە "تۆڕبەندی بەکارخستنی خێرا" بۆ گەنجان و خاوەنکارەکان جێبەجێدەکرێت
دەبێتە باوبۆران و وریا بن
تەرزە و بارانی بەخوڕ بەڕێوەیە و ئۆتۆمبێلەکانتان داپۆشن
ناوچە شاخاوییەکان پشکى شێریان بەردەکەوێ
تا 48 کاتژمێرى داهاتوو؛ تاوەباران و هەورەبروسکە بەردەوام دەبێت
هەواڵەکان؛
"رەفیق سابیر"ـیان بەتەنیا جێنەهێشت
ئیدارەی راپەڕین: هەموولایەک بەشدار بن