دیمەنێکی چیای هەڵگورد - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
خەبەرێک لە بەفر و باران نییە
بەرەو قوڵایی زستان دەڕۆین و کەشەکە تەواو بەهارییە
964+
شۆڕش قادری
15 رۆژمان لە چلەی زستان بەڕێکرد بەڵام کەشەکە تەواو بەهارییە و بۆ ئەم دوو رۆژەش هیچ خەبەرێک لە بەفر و باران نییە و پلەی گەرماش بەرزدەبێتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 29.1.2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
بۆ سبەی پێنجشەممەش کەشەکە هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێ، تەنیا پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 1 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی