لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر

سندوقی نەخۆشانی تالاسیمیای دزی و دەستگیرکرا

964+

شۆڕش قادری

لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر، دزێک تەماحی کردەسەر سندوقی خێرخوازی نەخۆشانی تالاسیمیا، بەڵام بۆی نەچووەسەر و پۆلیس دەستگیری کرد.

نەقیب کارزان ساڵح بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر بە 964ـی وت، دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە کەوا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کەسێک هەڵساوە بە دزینی سندوقی خێرخوازی نەخۆشانی (تالاسیمیا)، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد”.

وتیشی، توانیمان لە ماوەیەکی کەمدا ئەو تۆمەتبارەی کەوا هەڵسابوو بە دزینی سندوقەکە، دەستگیری بکەین.

“دزەکە تەمەنی 32 ساڵەو خەڵکی هەولێرە، پارەکەش مەبلەغێکی زۆر نییە و هەمووی خەرج کردووە، بەڵام دەبێ بیگەڕێنێتەوە”، نەقیب کارزان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دزەکە کراوەتەو بۆ لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (446)ـی یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە.

پۆلیسی هەولێر دووبارە (دكتۆرێك)ی دەستگیر کردەوە

پۆلیسی هەولێر دووبارە (دكتۆرێك)ی دەستگیر کردەوە

پۆلیسی هەولێر باندێکی پێنج کەسی دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر باندێکی پێنج کەسی دەستگیر کرد