خەڵکی ناوچەکە ئیسراحەت دەکەن
تا هەفتەی داهاتوو هەموو مۆلیدەکانی ئاکرێ بێدەنگ دەکرێن
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
تا یەک هەفتەی دیکە هەموو مۆلیدە ئەهلییەکانی قەزای ئاکرێ بێدەنگ دەکرێن و خەڵکی ناوچەکە ئیسراحەت دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە 28.1.2025 دلاوەر بوزۆ قایمقامی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، “چەند مانگێکە خەریکی جێبەجێکردنی بڕیاری بێدەنگ کردنی مۆلیدەی ئەهلییەکانین و تەنیا کەمتر لە پێنج مۆلیدەی ئەهلی ماون، ئەوانیش تا هەفتەی داهاتوو بێدەنگ دەکرێن”.
“بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەرکراوە و هەر خاوه‌ن مۆلیده‌یەک پابه‌ندی بڕیارەکە نه‌بێت، سزا ده‌ده‌رێت”، دلاوەر بوزۆ وای وت.
ئاماژەی بەوەشکرد، جگه له پابه‌ندكردنى خاوه‌ن مۆلیده‌كان بۆ بێده‌نگكردنیان، دەبێت بۆ مۆلیدەکانیش فلته‌ر دابنرێت بۆ ئەوەی دوکەڵیان نەمێنێت.
لە سەنتەری قەزای ئاکرێ 72 مۆلیدەی ئەهلی هەن، هەروەها لە دینارتە 60 و لە گردەسێن 58 و لە بجیلـیش 30 دانە مۆلیدەی ئەهلی هەیە.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری