
فۆتۆ: سۆسیال میدیا
چاودێریی زیاتری رەوشی منداڵانی کوردستان دەکرێت
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له رێگه‌ى دامه‌زراندنى ئەنجومەنێکی باڵا، زیاتر چاودێریى ره‌وشی منداڵانى هه‌رێم ده‌كرێت و بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیش، ئه‌وه دووپات ده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵ هه‌نگاوى ئه‌رێنی بۆ كاره‌كانى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌نێن .
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر، ئه‌وه‌ى بۆ تۆڕى 964 ئاشكرا كرد، له مانگی تەممووزی ساڵی رابردووەوە ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دامەزراوە، وتیشی “له هه‌نگاوى یه‌كه‌مماندا زیاتر پێداگریى له‌سه‌ر گرنگیدان به یەکەکانی پاراستنی منداڵان، سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵان، دامەزراندنی لیژنەی پاراستنی منداڵان لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان كراوه”.
ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش کرد، یەکەکانی پاراستنی منداڵان بە پلەی یەکەم کار لەسەر کێشەکانی منداڵان دەکات، ئەو منداڵانەی تووندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت.
لە بارەی سەنتەرەکانی پاراستنی منداڵانیشەوە، وتی “ئەو سەنتەرانە لە بواری هونەری، وەرزشی و راهێنان و چەندان بواری دیکە کار و چالاکییان بۆ منداڵان دەبێت، هاوکات کار لەسەر تواناکانی منداڵان و هۆشیارکردنەوەی دایک و باوکیان دەکەن “.
به‌پێی به‌دواداچوونێكی تۆڕى964، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌لایه‌ن وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت و نوێنەرانی هه‌ریه‌ك له وەزارەتەکانی، ناوخۆ، پەروەردە، تەندروستی، مافی مرۆڤ، داواکاری گشتی و رێکخراوی یونسێفیشی تێدایە.
ئێستا ئەنجومەنی باڵای پاراستنی مافی منداڵان بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان داوە، یوسف چاوشینیش دەڵێت “پێکهێنانی ئەو لیژنەیە یەکێکە لە بڕیارە گرنگەکان بۆ ئەوەی زیاتر و وردتر کار لەسەر کێشەکانی منداڵان بکرێت.”