هەواڵەکان

کار لە بایکۆت نەماوە و خێمەیان هەڵدا، هەر ماڵێکی نەورۆزی کەرکوکیش لەماڵ نەبن داگیردەکرێت

964+

کار لەوەدا نەماوە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی تەنیا بایکۆت بکەن ئەمڕۆ لە سلێمانی گردبووەنەوە و بڕیاریان دا مان بگرن و خێمەش لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵبدەن.

کێشەی خانووەکانی گەڕەکی نەورۆزی کەرکوک هەر چارەسەر نابێ ناو بەناو سوپای عێراق خۆی پیادا دەکات و پەلاماری خانوویەک دەدەن ئەوەتا ئەمڕۆ

ئەم یاسای خەنەنشینییە دنیایەک فەرمانبەر و پلەداری وەزیفی دەنێرێتەوە ماڵەوە حەتمەن ئەانەی کە تەمەنیان چووەتە 60 ساڵ ئیستا ئەم بڕیرە پارێزگار و جێگەری پارێزگاری هەڵەبجەش دەگرێتەوە و دەبێت کەسانی دیکە لە شوێنیان دابنرێت.

ئەم دەرکەوتنەی ئەمڕۆی زەکەریا عەبدوڵا بووەتە جێی باسوخواسی خەڵک، چونکە دەمێکە هونەرمەندە دەنگخۆشەکە بووەتە ئەستێرەی سیوەیل و دەرناکەوێت، ئەمڕۆ لە بەغدا لە ریزی کۆمەڵێک سەرمایەداری گەورە گەورەدا دەرکەوت و گوێی لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران دەگرت.