سکاڵایەک تایبەتە بە پێبژاردنی هاتوچۆ

دادگاى فیدڕاڵى دادبینى بۆ سێ سکاڵاى تایبەت بە هەرێمى کوردستان دەکات

964+

ژووری هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ، دادگاى فیدراڵى دادبینى بۆ ژمارەیەک سکاڵا بکات، لەناویاندا سیانیان پەیوەندییان بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە، سکاڵایەکیان لەبارەى پێبژاردنى دارایى هاتوچۆ، دووانەکەى دیکەشیان بۆ “هەڵوەشاندنەوەى وەزارەتەکانى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى، کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانە”.

سکاڵاى یەکەم تایبەتە بە زیادکردنى پێبژاردنى دارایى هاتوچۆ، لەسەر سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و وەزیرى ناوخۆ تۆمارکراوە. داوا لە دادگاى فیدڕاڵى کراوە، بڕیارێک دەربکات کە دەسەڵاتدان بە وەزیری ناوخۆ بۆ زیادکردن یان کەمکردنەوەی سەرپێچى دارایى وەک لە یاساى ژمارە 86ـى ساڵی 2004دا هەیە، بە نادەستوورى دابنێت.

لە یەکێک لە سکاڵاکاندا، دەڵێت وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە هەرێمی کوردستان، بەگوێرەى یاسای ژمارە 8ـی ساڵی 2006 نادەستوورییە، داوای پابەندکردنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانى کردووە بۆ پێکهێنانی دەستەیەک بەناوی دامەزراوەی شەهیدان و بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە ببەسترێت.

لە سکاڵاکەى دیکەشدا ئاماژە بەوەکراوە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە هەرێمی کوردستان “نادەستوورییە”، ئەوەش بە گوتەى سکاڵاکارەکە، بە گوێرەى یاسای ژمارە 11ـی ساڵی 2007، یاسای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، داوای کردووە پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پێکهێنانی فەرمانگەی ئایینی بۆ ئەو مەزهەب و ئایینە جیاوازەکان پابەندبکرێن.

دادگاى باڵاى ئەمەریکا تیکتۆکى قەدەغە کرد

دادگاى باڵاى ئەمەریکا تیکتۆکى قەدەغە کرد