دیمه‌نێكی كۆبونه‌وه‌كه...وێنه: پارێزگاى هه‌ولێر.
دوو وه‌زاره‌ت و پارێزگا ئه‌م كاره ده‌كه‌ن
هه‌ولێر رووبەڕووی نەخۆشییە هاوبەشەکانی نێوان ئاژەڵ و پەلەوەر و مرۆڤ دەبێتەوە
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ولێر، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو نەخۆشییانەی، کە لە نێوان ئاژەڵ و پەلەوەر و مرۆڤدا هاوبەشن، رێكارى نوێ ده‌گیرێته‌به‌ر و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوو وه‌زاره‌ت و پارێزگا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن.
هه‌ریەکە له وه‌زاره‌ته‌كانى كشتوكاڵ و ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ پارێزگارى هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، لە سۆنگەی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی، بە تایبەتی لەو نەخۆشییانەی کە گوێزراوەن لە ئاژەڵ و پەلەوەرەوە بۆ مرۆڤ، رۆژی دووشەممە تاوتوێى ئەو رێکارانەیان كردووه، کە ئەرکی هەر سێ لایەن بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌م نه‌خۆشیانه دیاری دەکات.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ده‌یانه‌وێت لە رووبەروبوونەوەی ئەو نەخۆشییانەی کە لە نێوان ئاژەڵ و پەلەوەر و مرۆڤیش‌دا هاوبەشن، رێکار و پلانی زانستی بە مەبەستی خۆپاراستن بگرنه‌به‌ر.