عومرەکارێک و شۆفێرێكی سعودی گیانیان له‌ده‌ستداوه
پاسێكی عومره‌كارانى هه‌رێمی كوردستان تووشی رووداوى هاتوچۆ بوو
964+
عەزیز عەبدوڵا -چەمچەماڵ
له وڵاتى سعودیه پاسێكى عومره‌كاران تووشی رووداوى هاتوچۆ بووه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانى دانیشتوى هه‌رێمى كوردستان و به‌هۆیه‌وه عومرەکارێک و شۆفێرێكی سعودی گیانیان له‌ده‌ستداوه و چه‌ند عومره‌كارێكیش بریندارن.
رووداوه‌كه، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای سەرەکی شارى مەدینە، روویداوه و ئه‌وانه‌ى سه‌رنینى پاسه‌كه‌ش بوونه ژماره‌یان 47 كه‌س بووه.
حاجی کامیل رەشید بەڕێوه‌بەری کۆمپانیای وەسیلە بە 964ـی وت، رووداوەکە نزیک کاتژمێر 8:00ـی ئەمشەو روویداوە یەکێک لە عومرەکارەکان بەناوی جوتیار عەبدولمەجید گیانی لەدەستداوە یەکێکی دیکەش بریندارە.
وتیشی “رووداوەکە لە نێوان پاسێکی عومرەکاران و ئۆتۆمبیلێکی پۆلیسی هاتوچۆی سعودی روویداوه كه شۆفێرەکەى کارمەندی هاتوچۆی وڵاتی سعودیەش گیانی لەدەستداوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن