گرافیک؛ 964+
"به كوالێتى به‌رز و قیستى درێژخایه‌ن"
20 هه‌زار یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌ته‌كانى هه‌رێم دروست ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى هه‌رێم پڕۆژه‌ى دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بۆ خێزانه كرێنشین و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان جێبه‌جێده‌كات و وته‌بێژى ده‌سته‌ش ده‌ڵێت، یه‌كه‌كان به كوالێتى به‌رز و قستى درێژخایه‌ن ده‌درێته ئه‌م خێزانانه.
پڕۆژه‌كه ته‌واوى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و له قۆناغى یه‌كه‌مدا 20 هه‌زار یه‌كه دروستده‌كرێت.
به‌رگه‌شت ئاكره‌یی، وته‌بێژى دەستەی وەبەرهێنان به 964ـى راگه‌یاند، رێكاره یاسایی و كارگێڕییه‌كانى ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌مووى ته‌واو كراون و چاوه‌ڕێى جێبه‌جێكردنن.
وتیشی “له زۆربه‌ى پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان زه‌ویش بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه ته‌رخانكراوه”.
ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان بۆ ئه‌م پڕۆژه‌یه چاوه‌ڕێى دوو شت ده‌كات، یه‌كه‌میان وه‌به‌رهێنه‌ران پڕۆپۆزه‌ڵ بۆ پڕۆژه‌كه پێشكه‌ش بكه‌ن و دووه‌میشیان كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ست به‌كار بێت، بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كانى پڕۆژه‌كه به‌ره‌و جێبه‌جێكردن هه‌نگاو بنێن.
به قسه‌ى وته‌بێژى ده‌سته، به‌هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كه‌كان به كوالێتى به‌رز دروست ده‌كرێن، پێویسته وه‌به‌رهێنه‌ران له پڕۆپۆزه‌ڵه‌كانیاندا به‌وشێوه كوالێتییه پێشكه‌شی بكه‌ن.
“به‌پێی رێنمایی و راسپارده‌كانى سه‌رۆكى حكومه‌ت، یه‌كه‌كان به نرخێكی كه‌م و قیستى درێژخانى زۆر ده‌درێته ئه‌م خێزانانه و ئه‌مه‌ش به به‌ڵێنده‌ر و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان راده‌گه‌یه‌ندرێت،” ئه‌مه‌ش قسه‌ى وته‌بێژى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانه بۆ 964.