
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا
لێرە بیانزانە
مەرجە تازەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بۆ ئەنجامدانی سیمیناری وەرگرتنی نازناوی زانستی چین؟
964+
ژێوار خدر
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی چەند مەرجێکی تازەی دەرکرد، بۆ ئەنجامدانی سیمیناری وەرگرتنی نازناوی زانستی.
بەپێی مەرجەکان، ئەنجامدانى سمینارى وەرگرتنى نازناوى زانـستى تاوەکو دووجار رێگەپێدراو دەبێت، ماوەى نێوان هەردوو سمینارەکەش نابێت لە دوو مانگ کەمتر بێت.
دەشڵێت، لە حاڵەتى دەرنەچوون لە سمینارى نازناوى زانستى بۆ دوو جار، پێویستە خوازیار دوو بۆ سێ مۆدیۆلى پێداگۆجى وەربگرێت کە لەلایەن لێژنەى تاقیکردنەوەى سمینار بۆى دیارى دەکرێت و وە ئەگەر سێ جار لە سیمینارەکە دەرنەچێت، پێویستە خولى راهێنانى پێداگۆجى بە تەواوى وەربگرێت یان خولەکە دووبارە بکاتەوە بۆ سەرجەم مۆدیۆڵەکان.