گرافیک؛ 964+
داوا لە کۆمپانیای كۆڕه‌ك کراوە هاوکاریان بکات
هاوڵاتییه ونبووه‌كه‌ى به‌ستۆڕه له سۆران به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن، كه‌چی ده‌ڵێن له رانیه بیندراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بوو به پێنج رۆژ و تاوه‌كو ئێستا پیاوه ونبووه‌كه‌ى به‌ستۆڕه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه به‌پێی دوایین زانیاریش له سنوورى رانیه په‌یوه‌ندی به خانه‌واده‌كه‌یه‌وه كراوه گوایه له‌وێ بیندرابێت، كه‌سێكی نزیكیشی ده‌ڵێت داواكارییه‌كیان داوه‌ته دادگا بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیاى كۆڕه‌ك هاوكاریان بێت.
هاوڵاتییه‌كه، ناوى ئازاد مه‌رعان مو‌سا، تەمەن نزیكه‌ى 50 ساڵه، خێزاندارە و دانیشتووی ده‌ورووبه‌رى بەستۆڕەیە، سه‌ر به قه‌زاى پیرمام، له رۆژى 22.1.2025 له‌ماڵ ده‌رچووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
نیهاد هه‌ركى كه‌سی نزیكی ئه‌م پیاوه ونبووه، به 964ـى وت گه‌ڕان له سۆران وه‌ستێندراوه چونكه داوایان له دادگا كردووه نووسراو بكه‌ن بۆ كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم بۆ ئه‌وه‌ى هاوكاریان بێت.
وتیشی “داوا له كۆڕه‌ك كراوه بۆ ده‌ستنیشانكردنى لۆكه‌یشن هاوكارى تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى سۆران وه‌ك كارئاسانییه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ى”.
له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین په‌یوه‌ندی به خانه‌واده‌كه‌ى ده‌كرێت كه كه‌سێكی هاوشێوه‌ى مام ئازاد له حاجیاوا بیندراوه، به‌ڵام نیهاد ده‌ڵێت كه وه‌سفی ئه‌و كه‌سه‌یان بۆ كردین كه‌سه‌كه‌ى ئه‌وان نه‌بووه و ده‌شڵێت “به‌ڵام گومانیشمان هه‌یه كه چووبێته سنوورى رانیه”.
پێشتر دڵشاد حاجى یوسف، كه كه‌سێكی دیكه‌ى نزیكى ئه‌م پیاوه ونبووه‌یه به 964ـى وت، پێشتر حاڵه‌تى ده‌روونى هه‌بوو به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره چاكبووه‌ته‌وه.
كه‌سوكارى ئه‌م پیاوه ونبووه ئه‌م ژماره موبایلانه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له هه‌ر شوێنێك كه‌سه‌كه‌یان بینى په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن و ئاگاداریان بكه‌نه‌وه:
07504647894
07507912577