وێنەی کەسە ونبووەکە ... گرافیک؛ 964+
له دوێنێوه بێ سۆراغه
له‌هه‌ر شوێنێك “مام ئازاد”تان بینى كه‌سوكاره‌كه‌ى ئاگادار بكه‌نه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له دوێنێوه پیاوێكی سنوورى به‌ستۆره له‌ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانى ده‌ڵێت، پێیان راگه‌یه‌ندراوه كه چووبێته سۆران، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا سۆراغى نییه.
پیاوه‌كه ناوى ئازاد مەرعان مو‌سا، تەمەنى نزیكه‌ى 50 ساڵه، خێزاندارە و دانیشتووی ده‌ورووبه‌رى بەستۆڕەیە، سه‌ر به قه‌زاى پیرمام.
دڵشاد حاجى یوسف، كه‌سی نزیكى ئه‌م پیاوه ونبووه به 964ـى وت، له‌دوێنێ به‌یانییه‌وه له‌ماڵ چووته‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان له ونبوونى ئاگادار كردووه‌ته‌وه و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى هێزه ئه‌منییه‌كانیش له رێگه‌ى كامێراى چاودێرییه‌وه له كۆڕێ بیندراوه سوارى ته‌كسییه‌ك ده‌بێت و چووه‌ته ئیداره‌ى سۆران.
وتیشی “پێشتر حاڵه‌تى ده‌روونى هه‌بوو به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره چاكبووه‌ته‌وه”.
كه‌سوكارى ئه‌م پیاوه ونبووه ئه‌م ژماره موبایله‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له هه‌ر شوێنێك كه‌سه‌كه‌یان بینى په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن و ئاگاداریان بكه‌نه‌وه:
07504647894