هەواڵەکان

بەشێک لە مامۆستایان دەوام ناکەن و بەشێکیش داوای دامەزراندن دەکەن


ژووری هەواڵ

لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندن، ئەمڕۆ بەشێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچە بایکۆتی دەوامیان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو جارێکیتر لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد، بۆیە پێناچێت گرێکوێرەی مامۆستایان بەئاسانی بکرێتەوە.

دوای سێ مانگ، دواجار پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان گەیشتە هەرێم و پێدەچێت بەمنزیکانە گیرفانى چاودێران گەرم ببێتەوە.

مامۆستایانى خوێندنى کوردى لە کەرکوک، کەوتنە خۆیان و بەڵێنیان لە وەزارەتى پەروەردەى عێراق وەرگرتووە بۆ گواستنەوەى راژەکانیان بۆسەر بەغدا، بەقسەى لقى کەرکوکى سەندیکاى مامۆستایانى کوردستانیش بێت، وەزیرى پەروەردەى هەرێمیش رەزامەندە.

تەنیا لە مەرزێکی بچووکی وەک شۆشمێ، رۆژانە نزیکەی یەک تۆن کاڵای خراپبوو لە ئێرانەوە ئەمدیوی هەرێمی کوردستان دەکرێت، ئەگەر لایەنی بەرپرس وریا بێ، دەستی بەسەردادەگرێت و ئاودیوی ئێرانی دەکاتەوە.