تەنیا لەمساڵدا نزیکەی 24 تۆن کاڵای خراپبوو لە شۆشمێ دەستی بەسەرداگیراوە - وێنە: کشتوکاڵی هەڵەبجە
"هەمووی گەڕێندراوەتەوە ئێران"
نزیکەی 24 تۆن کاڵای خراپبوو لە شۆشمێ دەستی بەسەرداگیراوە
964+
شۆڕش قادری
تەنیا لەمساڵدا نزیکەی 24 تۆن کاڵای خراپبوو لە مەرزی شۆشمێ دەستی بەسەرداگیراوە و گەڕێندراوەتەوە ئێران.
ستار مەحمود بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بە 964ـی وت،”لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 23 تۆن و 795 کیلۆ کاڵای خراپبوو لە شوتی و بیبەر و پیاز و گەنمەشامی لە مەرزی تەوێڵە – شۆشمێ دەستی بەسەرداگیراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ئەو کاڵایانەى دەستیا بەسەرداگیراوە گەڕێندراونەتەوە دیوی رۆژەهەڵاتی کوردستان و ئێران.
مەرزی شۆشمێ پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە و لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە، یەكەمین ناوچە كە پێیدەگات، شارەدێی پاوە و گوندی هانەگەرمەڵەیە، كە سەر بە پارێزگای كرماشانە.