قایمقامى سه‌ماوه داواى لێبوردنى له گه‌لى كورد كرد
له‌و شوێنه‌ى هه‌زاران كوردى لێ ئه‌نفال كرا شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ كراوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى ئه‌وه‌ى شایی و هه‌ڵپه‌ڕكێ له‌ناو قه‌ڵاى نوگره سه‌لمان كراوه، قایمقامى قه‌زاى سه‌لمان داواى لێبوردنى له كورد كرد و به‌دواى ئه‌و كه‌سانه‌شـدا دەگەڕێن كه ئه‌م كاره‌یان له‌ناو قه‌ڵاکەدا كردووه.
رووداوى شایی و هه‌ڵپڕكێكه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی تیكتۆكچی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌ناو ئه‌م قه‌ڵایه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامدراوه، دواى پێزانینى رێكخراوه‌كانى ئه‌نفال و ئاگاداركردنه‌وه‌ى پارێزگارى موسه‌ننا له‌و حاڵه‌ته، قایمقامى قه‌زاى سه‌لمان راسپێردرا داواى لێبوردن له‌گه‌لى كورد بكات.
ڤیدیۆى داواى لێبوردنه‌كه‌ى قایمقام له په‌یجی فه‌یسبووكى قایمقامییه‌تى سه‌لمان وه‌رگیراوه كه تیایدا (ته‌كلیف كامیل زه‌یادی) قایمقام له‌ناو ئه‌م قه‌ڵایه ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌و كه‌سه تیكتۆكچییانه له خۆیان بێبه‌رى ده‌كات كه ئه‌م كاره‌یان له‌ناو ئه‌م قه‌ڵایه‌دا كردووه.
قایمقام ده‌ڵێت “هاتووین لێره به‌ناوى هاوڵاتیان و حكومه‌ت له پارێزگاى موسه‌ننا داواى لێبوردن له كه‌سوكارى شه‌هیدان و گه‌لى كورد بكه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى چه‌ند گه‌نجێك ئه‌و كاره‌یان له‌ناو قه‌ڵاكه كردووه”.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، عه‌یب و شووره‌ییه‌كی گه‌وره‌یه له شوێنه‌ى شایی و سه‌ما بكرێت و به‌ڵێنیش ده‌دات بۆ له‌مه‌ودوا ئاسایشی قه‌ڵاكه تووندتر بكه‌ن و ئه‌م حاڵه‌ته دووباره نه‌بێته‌وه.
ئه‌كره‌م ساڵح، سەرۆكى كۆمەڵەی داكۆكی لەپرسی ئه‌نفال، به 964ـى وت، ئه‌وان له‌سه‌ره‌تاوه ئاگادارى ئه‌م حاڵه‌ته بوونه كه له نوگره سه‌لمان روویداوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان لێ ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
وتیشی “هه‌رچه‌نده بڕیارى ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و كه‌سانه دراوه كه ئه‌م كاره‌یان كردووه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ كه‌سێكیان ده‌ستگیر نه‌كراوه”.
به‌قسه‌ى ئه‌كره‌م ساڵح داواى لێبوردنه‌كه‌ى قایمقامى قه‌زاى سه‌لمان به‌ناوى هه‌موو پارێزگاكه‌یانه‌وه نیه‌تپاكیان له‌به‌رامبه‌ر دۆزى ئه‌نفال و قوربانییه‌كان پیشان ده‌دات. له‌كاتى بڵاوبوونه‌وه‌كه‌ى گرته‌ڤیدیۆ هه‌ڵپه‌ڕكێكه‌ش وه‌كو رێكخراوه‌كه، پەیوەندیان به سەرۆكایەتی كۆمارى عێراق كردووه و ئه‌وانیش راسته‌وخۆ پەیوەندیان به پارێزگاری سەماوە و قایمقامی سەلمان و ئەنجومەنی پارێزگاوە كرد دەرئەنجام قایمقامی سەلمان لەناو قەڵای نوگره سه‌لمان بۆ رای گشتی داوای لێبوردنی كرد.