ساڵیادى ئەنفال لە قەڵای نوگرەسەلمان بەڕێوەدەچێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رمیان ره‌زامه‌نده به‌وه‌ى ئه‌مساڵ یادكردنه‌وه‌ى تاوانى ئه‌نفال له قه‌ڵاى نوگره‌سه‌لمان به‌ڕێوه‌بچێت، وته‌بێژى ئیداره‌ش دووپاتی ده‌كاته‌وه “ئاماده‌ى هه‌موو هاوكاریكردنێكن”.
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر شاندێكی رێکخراوەیی و هونەری لە پارێزگای سەماوە، سه‌ردانى گەرمیانیان كرد و به پێی راگه‌یه‌ندراوێكى كۆمەڵەی زیندانیانی ئەنفال لە گەرمیان، ئامانجی هاتنەکەیان بریتی بوو لە پاراستنی قەڵای نوگرەسەلمان وەک شوێنەوارێک بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکانی تاوانی ئەنفال، دا‌واشیان كردبوو یادکردنەوەی تاوانی ئەنفال لە 14ی 4ی ئەمساڵ لە ناو قەڵای نوگرەسەلمان بە شێوەیەکی فەرمی و فراوان به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست تۆڕی 964 كه‌وتووه، هەردوو پێشنیارەکەى ئه‌و شانده پەسەند کراون و لیژنەیەک بۆ ئامادەکاری پێکهێنراوه لە سەرۆکی رێکخراوەکان و گرووپێکی واتسئاپیش دروستکرا بۆ ئاڵوگۆڕی راوبۆچوونەکان و چاودێریی رێکاری یادکردنەوەکە.
چۆمان ئەحمەد، وتەبێژی ئیدارەی سه‌ربه‌خۆى گەرمیان، به 964ـى راگەیاند “وه‌ك ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رمیان، ئاماده‌ى هه‌موو هاوكاریی و كارئاسانییه‌كین بۆ یادكردنه‌وه‌ى ئه‌مساڵى تاوانى ئه‌نفال له قه‌ڵاى نوگره‌سه‌لمان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، لە هەماهەنگیدا دەبن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و هەوڵدەدەن رێوڕەسمى یادكردنه‌وەكە لەوێ بكرێ، وتیشی ” قسە لەسەر ئەوە كرا كە لە رووی هونەرییەوە لەو شوێنە وەك شانۆ و دروستكردنی فیلم لە نوگرەسەلمان بكرێ و ئیدارەی گەرمیان بەدەم ئەو پێشنیارانەوە چووە”.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، قەڵای نوگرەسەلمان دەكەوێتە بیابانەكانی ناحیەى سەلمانى سەربة پارێزگای موسەننا لە عێراق، له ساڵانى 80 كان زۆربه‌ى ئەنفالكراوانی خەڵكی كفرى و كه‌لار و خورماتوو و شوێنەكانی دیکە، برانە ئەو قەڵایە و زیندانی كران و بێ چاره‌نووس مانه‌وه.