لە گوندێکى هەڵەبجە
پارچەیەک گوێز ژیانى لە منداڵێکى ساوا سەندەوە
964+
ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە
کەمێک لەمەوبەر، لە گوندێکى سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە، منداڵێکى تەمەن 10 مانگ بەهۆى گیربوونى پارچەیەک گوێز لە قوڕگیدا، گیانى لەدەستدا.
رووداوەکە لە گوندى خاکوخۆڵ لە سنوورى ناحیەى سیروانى سەر بە پارێزگاى هەڵەبجە روویداوە.
ئاکام قوتبەدین وتەبێژى پۆلسى هەڵەبجە بە 964ـى وت،” رووداوەکە کەمێک لەمەوبەر روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى لە گوندى خاکوخۆڵى سنوورى ناحیەى سیروان منداڵێکى تەمەن 10 مانگ بەناوى (م.ف.م)، بەهۆى ئەوەى پارچەیەک گوێز پەڕیوەتە قوڕگى، گیانیلەدەستداوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح