بەرەو كوێ؟

یەكەم وەجبەی كۆچبەرانی نایاسایی لە ئەمریكا رەوانە كرانەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

فڕۆکە سەربازییەکانی ئەمریکا یەکەم وەجبەی کۆچبەرانی نایاساییان لە ئەمریکاوە گواستەوە بۆ گواتیمالا، ئەمەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکای وەرگرتەوە.

دامەزراوەی کۆچی گواتیمالا بڵاویکردەوە، لە ناوەندی پێشوازی گەڕانەوەی كۆچبەران، لە یەکێک لە بنکە ئاسمانییەکان پێشوازییان لە فڕۆکەی یەکەم وەجبەی گەڕانەوەی كۆچبەرانیان كردووە، کە 80 کەسی تێدابوو، کە 31 ژن و 48 پیاو و یەک مێردمنداڵی بێ سەرپەرشتیشیان لەگەڵدا بووە.

دامەزراوەكە بە ئاژانسەكانی هەواڵیان راگەیاندووە، دوای تۆمارکردنی سەرجەم ئەو کەسانەی گەڕاونەتەوە، خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ دابین کراوە، لەوانە خواردن، جلوبەرگ و پێداویستییەكانی پاکوخاوێنی، هەروەها لە هەندێک حاڵەتدا پشتگیریی دەروونی و کۆمەڵایەتییان بۆ ئەنجامدراوە.

میدیا ناوخۆییەکانی گواتیمالا بڵاویانکردەوە، فڕۆکەیەکی دیكەی ئەمریکی دوای ماوەیەکی کەم لە گەیشتنی فڕۆكەی یەكەم، لە هەمان بنکە نیشتووەتەوە، كە ئەویش نزیکەی 80 کەسی گەڕاندەوە وڵاتەكە و گواستراونەتەوە بۆ سەنتەری پێشوازی گەڕاوەکان.

دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم وتاریدا دوای گەڕانەوەی بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا، دووشەممەی رابردوو بەڵێنی دا دەستبەجێ هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ئەمریکا رابگرێت، هەروەها دەست بە پرۆسەی دیپۆرتکردنەوەی ملیۆنان کۆچبەر بكات، کە بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ناو ئەمریكا.

لەگەڵ دەستبەكاربوونی ترەمپ گۆڕانكاری لە كۆشكی سپی دەك...

لەگەڵ دەستبەكاربوونی ترەمپ گۆڕانكاری لە كۆشكی سپی دەكرێت