"زوو دەگاتە دڵی هەمووان"
تەمەن زەمەنی بڵاوکردەوە
964+
پەری ساڵح
تەمەن سەید ئەحمەد یەکەمین کلیپی لە ساڵی 2025 بەناوی زەمەن بڵاوکردەوە و دەشڵێت، دڵنیام وەکو هەموو بەرهەمەکانی ترم زوو دەگاتە دڵی هەوادارانم.
کلیپی تەمەن، ستایلی خاوە و تێکست و ئاوازی تەمەن خۆیەتی و لە تورکیا بەرهەمهێندراوە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، “لەمێژە ئەو تێکستەم لە خەیاڵە، بەڵام نەگەیشتبوومە قەناعەتێ بیکەم بە بەرهەمێک و بڵاویبکەمەوە، دڵنیام زوو دەگاتە دڵی هەوادارانم، دەچێتە ناخی هەر کەسێکەوە گوێگری بێت”.
ساڵێک بەرلە ئێستا تەمەن گۆرانیەکی بۆ برادەر بڵاوکردەوە، لەبارەی درەنگ دەرکەوتنی و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی دەڵێت، کاریگەری ئەوەم لەسەرە کە دوورم لە کوردستان، بەڵام قەناعەتیشم وایە دەبێت نێوانێک هەبێت لە بڵاوکردنەوەی هەر بەرهەمێک.
تەمەنی ئاشکراشیکرد لە ئێستادا کار بۆ چەند بەرهەمێکی نوێ دەکات، بۆ جەژنی نەورۆزیش کاری تایبەتی دەبێت.