بڕینی دار، دروستکردنی خانووی زیادەڕۆ و هەڵکەندنی بیر بە نایاسایی. فۆتۆ: پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی
لە سلێمانی
پۆلیسی دارستان و ژینگە 11 کەسیان دەستگیر کرد
964+
ژووری هەواڵ
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیر کردنی 11 کەسی راگەیاند و دەڵێت، لەسەر بڕینی دار، دروستکردنی خانووی زیادەڕۆ و هەڵکەندنی بیر بە نایاسایی، دەستگیر کراون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.1.2025، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، لە سنوری ناحیەی سیتەك نۆ هاوڵاتی بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیر کران، هەروەها رێگریکرا لە دروستکردن و تەواوکردنی سێ خانوو کە لەسەر زەوی گشتی بە شێویەکی نایاسایی دروستدەکران.
هەر لە سیتەک، لە سنوری گوندی زەردەبی، هاوڵاتیەک بە تۆمەتی بیرهەڵکەندن دەستگیر کرا و دەستگیرا بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندن لە جۆری بەرینە و 14 بۆری و یەک مۆلیدەی کارەبایی.
لە عەربەتیش، لەسەر بڕینەوەی دارێکی بەتەمەن لەجۆری توو، کەسێکی دیکە دەستگیر کرا.