کەشێکی سارد بەڕێوەیە و بەفر بارین دەستپێدەکات
کەشوهەوا
ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران هەیە
964+
توانا نەقی
بە پێی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و لە بەشێک لە ناوچە شاخاویەکان نمە باران و لە بەشێکی دیکەیان بەفرێکی کەم دەبارێت.
بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش جێگیر دەبن و بەڵام سبەیةی ئاسمان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە هەندێک ناوچە و پلەکانی گەرماش بەرزتر دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.1.2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتى ئەگەرى نمە بارانى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و بەفرێکى کەم لەسەر ناوچە سنووریەکان
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە پلەکانى دوێنێ
ئاراستەی با/ باشووری خۆرئاوا دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبیت (5-10)کم
مەوداى بینین / لەنێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 12پلەى سیلیزى
دهۆک :13 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ :13 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزی
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى