ئه‌مجاره له باكورى شاره‌كه روویداوه
ئاگر به‌رۆكى لۆس ئه‌نجلس به‌رنادات و 50 هه‌زار كه‌س ماڵیان جێ‌دێڵن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی زانیاری میدیاكانى ئه‌مریكا، ئاگرێكی نوێ له باكورى شاری لۆس ئه‌نجلس كه‌وتووه‌ته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانى سه‌دان خێزان دروستكردووه و 50 هه‌زار كه‌سیش ئاگادارکراونەتەوە ماڵ و حاڵیان جێبهێڵن.
ئاگرەکە له‌دوێنێ پێشنیوه‌ڕۆوه لە نزیک دەریاچەی کاستایکى باكوورى ئه‌و شاره كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا سەدان دۆنم زەوی سووتاندووه.
ده‌ڵێن هه‌ڵكردنى بای سانتا ئانا كه بایه‌كی گەرم و وشکی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه وایکردووە ئاگرەکە زیاترببێت و دوکەڵێکی زۆر بەسەر ناوچە سووتاوەکاندا دروستببێت و به‌قسه‌ى ئه‌نتۆرنى ماڕۆن به‌ڕێوه‌به‌رى تیمه‌كانى ئاگركوژینه‌وه‌ى لۆس ئه‌نجلس تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 150 هه‌زار دۆنم زه‌وى دارستان سووتاوە.
دەسەڵاتدارانى ئه‌م شاره فەرمانی چۆڵکردنیان بۆ زیاتر لە 50 هەزار کەسی دانیشتووی ناوچەکانی دەوروبەری دەریاچەکە دەرکردووە، کە دەکەوێتە نزیکەی 50 كیلۆمه‌تر لە باکووری لۆس ئەنجلس و نزیک شاری سانتا کلاریتا.
به‌قسه‌ى بەرپرسی تیمه‌كانى ئاگرکوژێنەوەی شاری لۆس ئەنجلس، ئەو دۆخەی ئەمڕۆ به‌هۆى ئه‌م ئاگره نوێیه‌وه رووبەڕووی بوونه‌تەوە زۆر جیاوازە لەوەی کە 16 رۆژ لەمەوبەر به‌هۆى ئاگره‌كه‌ى یه‌كه‌مى لۆس ئه‌نجلس تێیدا بووین، كه بەشێکی شاره‌كه‌ی وێرانکرد و بەهۆیەوە 27 کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران باڵەخانە سوتان.