مامەڵە بە دراو ئاگایی دەوێ

“هاوڵاتی پارەى خۆی نەخاتە چنگی سەڕاف و مامەڵەچییەکان”

964+
ئەحمەد مستەفا

مامەڵەی هاوڵاتی، لەگەڵ سەراف و معامەڵەچییەکان بە پێدانی پارە ئاگایی دەوێ، پسپۆرێک وای بەباش دەزانێ، هاوڵاتی هەرگیز پارە لەلای سەڕاف و مامەڵەچییەکانی ناو بازاڕ دانەنێ.

بیانووی ئەو ئەوەیە، لە هەموو دۆخێکدا مەترسی لەسەر بڕە پارەکە هەیە، زیاتر ئەو کاتەی سەرافەکە بەرەو مایەپووچ بوون دەچێت.

لەو نێوەندەدا، پارەی هاوڵاتییەکە نامێنێت و زەحمەتە سەرافەکە توانای دانەوەی هەبێ، لە کاتێدا پارەی نەختینەی لەبەردەست نیە.

ئەمە هۆشداری پسپۆڕێکی ئابورییە دەربارەی مامەڵەی ژمارەیەک هاوڵاتی، لە پێدانی پارە بە سەڕاف و مامەڵەچییەکانی ناو بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، کاتێک وەک بەشێک لە سەرمایە، گۆڕینەوەی دراو و حەواڵە دەکەن.

ئەهوەن قادر، پسپۆڕی سەرچاوە داراییەکان بە 964ی وت، ژمارەیەک هاوڵاتی فێری جۆرێک لە مامەڵە بوون، کە بەدانانی پارە لەلای سەڕاف و مامەڵەچییەکانی ناو بازاڕەکان خێریان دەستدەکەوێ، یان بەشداری پێ دەکرێن لە پشک، دەبێت بزانرێ ئەو دۆخە هاوکار نیە بۆیان.

ئەو پێیوایە، دەبێت پۆڵێنی سەراف و مامەڵەچییەکان بکرێ، هەبوونی سەرمایە بنەمای متمانە و هەنگاو و پلانی ئابوورییە، بۆ بازرگان یان سەرمایەدار وەک بەشێک لە کاری رۆژانەیان دۆخەکە بۆیان ئاساییە.

بەڵام ئەو وتی، هاوڵاتییەک کە داهاتێکی کەمی هەیە، نابێت پارەی خۆی بخاتە نێو مامەڵەیەکەوە کە بەرچاووی روون نیە، لە کاتێکدا بەهای دراوەکان، چرکە بە چرکە گۆڕانی بەسەردا دێت و مامەڵەیەکی رۆژانەیە.

"تا مانگی دوو مامەڵەکانی پەیوەست بە پسولەی خۆراک دەستپێدەکەنەوە"

مامەڵەکارانى ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا زەرەرمەندی گەورەن

مامەڵەکارانى ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا زەرەرمەندی گەورەن