لە عێراقەوە 60 تۆن خۆراک بۆ سووریا
+964
فەهمی نەبی – ههولێر
مانگی سووری عێراقی، رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەو کارەساتەی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سووریا روویداوە، بڕی 60 تۆن هاوکاری و خواردن و پێداویستیی پزیشکی بۆ سووریا رەوانە کرد.
هاوکات مانگی سوور ئەوەشی راگەیاندوە، تیمێکی بەهاناوەچوونیان بۆ تورکیا ناردووە، كه بە هەماهەنگی حکومەتی عێراقی بووە.
بەپێی دوایین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی شوبات، لە سووریا بەلایەنی کەمەوە 403 کەس گیانیان لە دەست دا و هەزار و 284 کەسی دیكهش برینداربوون.