دیمەنی ئەو کەرەی دەستی بەسەردا گیرابوو.وێنە.قایمقامیەتی هەڵەبجە
لە ناو بازاڕی هەڵەبجە
بڕێکی زۆر تۆپەڵە کەرە دەستی بەسەردا گیرا
964+
توانا نەقی
لە ناوبازاڕی هەڵەبجە دەستگیرا بەسەر بڕێکی زۆر کەرەدا کە ویسترا بوو لە بازاڕدا ساغبکرێتەوە.
ئەو کەرەیە بە تۆپەڵ لەسەر عارەبانەیەک و لەلایەن دەسگێڕێکەوە فرۆشراوە دوای ئەوەی لیژنەی قایمقامیەت چوونەتە سەری بۆیان دەرکەوتووە شیاوی خواردن نەبووە.
لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردووە دوای پشکنینی فیزاییی بۆ یەو کەرەیە بۆمان دەرکەوت کەرە نییە و بەنرخی کەرە دەدرێت بە هاوڵاتیان بۆیە سەرجەمیان تەلەف کردووە.