دیمەنی تێکدانی یەکێک لە زەویەکان کە سەوزەی پیس بەرهەم دەهێنێت.وێنە.پارێزگای هەولێر
لە هەولێر
800 دۆنم زەوی پاککرانەوە کە سەوزەیان بە ئاوی زێراب لێ بەرهەم دەهێنرا
توانا نەقی
لە هەولێر بە سەدان دۆنم زەوی و دەیان خانووی پلاستیکی کە بەشێوەی زیادەڕۆ و لەسەر ئاوی زێراب و ئاوەڕۆ دروستکرابوون پاککرایەوە.
ئەمڕۆ چوار شەممە، پارێگای هەولێر بڵاویکردەوە، 800 دۆنم زەوی و زیاتر لە 100 خانووی پلاستیکی، کە بەشێوەی زێدەڕۆ لەسەر ئاوی زێراب و ئاوەڕۆ و ئاوی قورس دروستکرابوون تێکدرا و پاککرایەوە.
دەشڵێت،لەو خانووە پالستیکانە و ئەو زەوییە فراوانەدا سەوزەی بە ئاوى پیس لێ بەرهەم دەهێنرا و دەخرایە بازاڕەکانەوە.
کارزان عەبدولهادی سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە 964ـی وت، ئەندامی ئەوانێش لە ناو ئەو لێژنەیە بووە کە سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە و هیچ مەرجێکی تەندروستی تایادا نەبووە.
وتیشی، ئەو زەویانە و خانووە پلاستیکەکان دەکەوێتە ناوچەی عارەب کەندی هەولێر و سەرەتا بەس تێکدەدرێن ئەگەر ئەم جارە دووبارەی بکەنەوە خاوەنەکانیان ئەوە سزا دەدرێن.
تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر و لیژنەی هاوبەشی بەدواداچوونی پیسبوونی ژینگەی هەولێر، كارەكانی هەموو ئەو زەوییانەیان راگرت، كە بە ئاوی پیس سەوزە دەچێنن و بە شۆفڵ بەناویان كەوتن و تێكیاندان.
پێشتریش چەندین هەڵمەتی هاوشێوە لە ناوچە جیاوازەکانی هەولێر بەڕێوەچووە و کە تێیدا دەستکراوە به لادانى ئامێرەکانی ئاودان و لەناوبردنی گشت ئەو سەوزانەی بە ئاوی پیس ئاو دەدران، کە كاریگەریان لەسەر ژینگە و تەندروستی هاوڵاتيانى شارى هەولێر هەیە.