لە سۆران

بە ئەکاونتی کچ خەڵکی هەڵدەخەڵەتاند و دەستگیر کرا

964+

ژووری هەواڵ

لە سۆران کەسێک دەستگیر کرا بە ئەکاونتی کچ خەڵکی هەڵخەڵەتاندووە، پۆلیس دەڵێت، کەسایەتی کچێکی لەکەدار کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 22.1.2025، پۆلیسی سۆران رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیر کردووە کە لە تۆری کۆمەلایەتی سناپ چات هەڵسابوو بە دانانی ئەکاونتێک بەناوی کچێک لە سۆران وە لەو رێگەیەوە کەسایەتی کچێکی لەکەدار کردبوو و هەڕەشەی لێ کردبوو.

دەستگیر کراوەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و  بەگوێرەی مادەی دوو لە یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندی لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

بەگوێرەی ئەو یاسایە، دەستگیر کراوەکە سزادەدرێت بە زیندانیکردن بۆ ماوەیەک کەمتر نەبێت لە شەش مانگ و زیاترنەبێت لە پێنج ساڵ و بە پێبژاردن کەمتر نەبێت لە یەک ملیۆن دینارو زیاترنەبێت لە پێنج ملیۆن دینار.

ئیتر ئەوە نەما بە ناوی خوازراو سوکایەتی بەهاوڵاتیان بک...

ئیتر ئەوە نەما بە ناوی خوازراو سوکایەتی بەهاوڵاتیان بکەیت