باڵەخانەی وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان _ وێنە: 964
ئاماری وەزارەتی داد
لە 13 ساڵدا نزیکەی 200 دادوەر و داواکاری گشتی دامەزراون
964+
شۆڕش قادری
بەپێی ئامارێکی وزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ماوەی 13 ساڵدا نزیکەی 200 دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی دامەزراون و دەستبەکاربوون.
وەزارەتی داد ئاماری کار و چالاکییەکانی پەیمانگەی دادوەری لە هەرێمی کودستان لە ساڵی 2024 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “پەیمانگاکە لە ساڵی رابردوودا 78 خولی شیاندنی بەڕێوەبردووە کە سەدان فەرمانبەرانی یاسایی دامودەزگاکانی هەرێم بەشداربوون و کەڵکیان لە وانەکان و وۆرک شۆپەکان بینیوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لە ساڵی رابردوودا پەیمانگەی دادوەری توانیویەتی رێبەرێکی یاسایی بۆ چۆنێتی لێکۆڵینەوە لەگەڵ نەوجەوانان دەربکات.
وەزارەتی داد راشیگەیاند، پەیمانگەی دادوەری، لە ساڵی 2012ـەوە دەستی بە ئەنجامدانی خولەکانی کردووە و تا ئێستا چوار خولی ئەنجامداوە و لەو خولانەدا 196 دادوەر و ئەندامی داوکاری گشتی، دەرچوون و دەستبەکاربوون، لەو ژمارەیە142ـیان وەکو دادوەر و 54ـیان وەکو داواکاری گشتی دامەزراون، لە کۆی ئەو ژمارەیەش 76ـیان مێ و 120ـیان نێرن.