نرخی گۆشت دابەزی

لە چۆمان یەک کیلۆ نەرمە گۆشت کرا بە 16 هەزار دینار

964+

ئەحمەد مستەفا

لە قەزای چۆمان ئیتر، یەک کیلۆ نەرمە گۆشتی بەرخ و گیسک، بە 16 هەزار دەفرۆشرێ، قەدەغەش کرا گۆشت فرۆشەکان پێش وەختە قیمە ئامادە بکەن بۆ فرۆشتن.

نرخەکان بەمجۆرە دیاری کراون؛
– گۆشتی گیسک و بەرخ : یەک کیلۆ بە 16 هەزار دینار
– گۆشتی نەرمەی گۆلک : یەک کیلۆ بە 14 هەزار دینار
– گۆشتی گۆلک بە ئێسک: یەک کیلۆ بە 12 هەزار دینار

بڕیارەکە لیژنەی ئابووری قەزای چۆمان و چاودێری بازرگانی سۆران لەسەر رێککەوتوون تا نرخ یەک بخەن، قایمقامیەتی قەزای چۆمان لە راگەیەندراوێکدا کە 964 بینیوویەتی ئەمڕۆ سێشەممە 21.1.2025 دەڵێت، کۆبوونەوەک لەگەڵ گۆشتفرۆشانی قەزای چۆمان ئەنجامدراوە و رێنماییان پێ دراوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، قایمقامی چۆمان باسی لەوەکردووە، بۆ بەرژەوەندی گشتی بڕیار دراوە نرخی گۆشت لە قەزای چۆمان کەمبکرێتەوە و یەکبخرێ، بۆ ئەوەی هاوڵاتیان و گەشتیاران بتوانن وەک شار و شارۆچکاکەنی دیکەی هەرێمی کوردستان گۆشت بە نرخی ئێستا بەدەستبێنن.

رێنمایی بە گۆشت فرۆشەکان دراوە کە، داشکاندن بۆ هیچ نرخێک نەکرێ بەبێ رەزامەندی، هەروەها نابێ گۆشت لەناو قاپی پلاستیک بکرێ، وە پێشوەخت قیمە بۆ فرۆشتن ئامادە نەکرێ، بەڵکو بەپێی داواکاری گۆشتەکە بکرێ بە قیمە.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):