"خەساندنیان باشترین چارەسەرە"

ئاژەڵدۆستان و ڤێتەرنەری دهۆک دژی بڕیاری لەناوبردنی سەگەکانن

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

بەڕێوەبەرایەتی ڤێتنەری دهۆک و رێکخراوی کوردستان بۆ پاراستنی مافی ئاژەڵان دژی بڕیاری لەناوبردنی سەگە بێلانەکان.

دوێنێ دوشەممە 20.1.2025  یەکێتی زانایانی لقی دهۆک بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی دهۆک و کۆلیژی زانستی ئیسلامییەکان، رازەمەندیدا بە لەناوبردنی سەگە بێلانەکان.

سلێمان تەمەر سەرۆکی رێکخراوی کوردستان بۆ پاراستنی ئاژەڵان بە 964ـی وت، “بڕیارەکەی لیژنەی فەتوا دژی ئەو یاسایەی پەرلەمانی کوردستانە کە ساڵی 2022 دەرکراوە و بەپێی یاساکە نابێ بەهیچ شێوەیەک ئاژەڵی بێلانە بکۆژرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆکردنەوەى سەگە بێلانەکان لە شەڵتەرێکدا یان خەساندنیان رێگایەکى زانستییە و باشترین چارەسەرە، داوایشی کرد، حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار کار لەسەر ئەو بابەتە بکەن.

سلێمان تەمەر نەشی شارەدەوە کە ژمارەی سەگی بێلانە روو لەزیادبوونە و  تەنیا لە پارێزگای دهۆک زیاتر لە 25 هەزار سەگی بێلانە هەن.

هاوکات ئەمین ئامێدی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری دهۆک بە 964ـی وت، “ئێمە لەگەڵ لەناوبردنی سەگە بێلانەکان نین و پێویستە بە خەساندنیان هەوڵ بۆ کەمبوونەوەیان بدەین”.

وتیشی، مەترسی لەناوبردنی سەگەکان زۆر کێشەی دیکە پەیدا دەکات، وەکوو زۆربوونی ژمارەی پشیلە و گورک و مشک و دووپشک و مارەکان.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

یەکێتی زانایانی دهۆک رازیی بوو سەگەکان لەناوببرێن

یەکێتی زانایانی دهۆک رازیی بوو سەگەکان لەناوببرێن

سەگەکانی دهۆک دەحەسێنەوە

سەگەکانی دهۆک دەحەسێنەوە