دیمهنی بهشێكی وێستگهكه... وێنه: كارهباى سلێمانى.
1400 پهناڵى لێ بهكارهاتووه
له سلێمانی وێستگهیهكى وزهى خۆر زیاتر لە یەك مێگاوات كارەبا بەرهەمدەهێنێت
964+
فهرهاد حهسهن
له سلێمانی، وێستگەیەكی گەورەی بەرهەهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێت زیاتر له یهك مێگاوات كارهبا بهرههمدههێنێت.
کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، كارگەیەكی كەرتی تایبەت لە ناحیەی عەربەت وێستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وزەی خۆر دادەمەزرێنێت كە توانای بەرهەمهێنانی (یەك) مێگاوات و (200) كیلۆوات كارەبای هەیە، كە دەكاتە نزیكەی 60-70% پێداویستی كارگەكە.
وێستگەكە پێكهاتووە لە دانانی (1400) پەناڵی (650) كیلۆواتی، كە لەسەر (45) ستاندی (40) پەناڵی دانراون.
پرۆژەكە لەلایەن كۆمپانیای بامۆك بە هەماهەنگی بەشی وزە نوێبووەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی له رۆژهەڵات جێبەجێ كراوە و لە قۆناغی كۆتاییە.
سيروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـى وت، کارگەکە ئەم کارەبایەی بۆخۆی بەرهەمهێناوە و بەکاری دەهێنێت کە کاری بەرهەمهێنانی کێبڵی کارەباییە.
پێشتریش ئەو كۆمپانیایە لە فامیلی مۆڵى ئهم پارێزگایه، وێستگەیەكی دیكەی داناوە، كە توانای 2 مێگاوات و 200 كیلۆوات كارەبای هەیە.