پشکنین بۆ ئاو و رووەکەکەی دەکرێت

وەزیرى ژینگەی عێراق هۆشداری دەدات لە پیسبوونی ئاوی تانەجەرۆ

+964

ژووری هەواڵ

وەزیری ژینگەی عێراق هۆشداری دەدات لە پیسبوونی ئاوی رووبارى تانجەڕۆ لە سلێمانی و دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە دەبێت هەنگاوی بەپەلە بنرێت و هەماهەنگی هەبێت لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19.1.2025، وەزیرى ژینگەی عێراق، لە سلێمانی لەگەڵ شاندێکی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی و بەرپرسانی پارێزگاکە کۆبووەوە و بڕیاردرا چەند لیژنەیەکی هەماهەنگیی هاوبەش پێکبهێندرێت لە بارەی هۆکارەکانی پیسبوون و چارەسەرەکانی ئاوی رووبارى تانجەڕۆ.

ژینگەی پیسی هەولێر سەرۆکی حکومەتی هێنایە سەر خەت

ژینگەی پیسی هەولێر سەرۆکی حکومەتی هێنایە سەر خەت

هەڵۆ عەسکەری، وەزیرى ژینگەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، سبەی نموونە لە ئاو و رووەکی ناوچەکە وەردەگیرێت، لەپێناو زانینی ئاستی پیسبوونی ژینگەی سنوورەکە، بۆ ئەو مەبەستە تیمە ژینگەییەکان بە شێوەیەکی مەیدانیی پشکنینی کیمیایی، فیزیایی و بایۆلۆجی ئەنجامدەدەن.

لەو پشکنینانەدا ئاست و قەبارەی پیسبوونی ئاو و خاک بە شێوەیەکی ورد دەردەکەوێت، وەزیری ژینگەی عێراق وا دەڵێت.

بە وتەی وەزیری ژینگەی عێراق، “کێشەی پیسبوونی ئاوی تانجەڕۆ ساڵانێکی زۆرە بەردەوامی هەیە و کاریگەریی لەسەر کشتوکاڵ و ژینگە و سامانە ئاوییەکانی ناوچەکانی دەورووبەری رووبارەکە هەبووە”.

زیاتر لە 14 تۆن پیازی بۆگەنی ئێران رەوانە كرایەوە

زیاتر لە 14 تۆن پیازی بۆگەنی ئێران رەوانە كرایەوە