مەرزی شۆشمێ

زیاتر لە 14 تۆن پیازی بۆگەنی ئێران رەوانە كرایەوە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند، زیاتر لە 14 تۆن پیاز، كە زۆربەی تێكچبوو، رەوانەی ئێران كرایەوە.
سەرچاوەكە ئەمڕۆ یەكشەممە 19.1.2024 ئاشكرای كرد، لەلایەن هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە – شۆشمێ بڕی 14 تەن و 370 کیلۆ پیاز کە زۆربەی چەکەرەی کردبوو، شیاوی خواردن نەبوو، رەتكرایەوە و بڕیاری گەڕاندنەوەی بۆ وڵاتی ئێران درا، كە لەوێوە هاتبوو.

مەرزی شۆشمێ، پارێزگای هەڵەبجە دەبەستێتەوە بە پارێزگای كرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دوایين ناوچە لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە شارەدێی تەوێڵەیە، كە 22 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجەوە دوورە و لە دیوی رۆژهەڵاتی کوردستانیشەوە، یەكەمین ناوچە كە پێیدەگات، شارەدێی پاوە و گوندی هانەگەرمەڵەیە، كە سەر بە پارێزگای كرماشانە.