قەدەغەکردنی مەشروب لە کەرکوک

ئەندامێکی ئەنجومەن؛ مەشروب بخورێ باشترە لە تلیاک و حەشیش

964+
ئەحمەد مستەفا

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە هەژماری خۆی پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە، داوایەکی هەیە و دەڵێ، “پێویستە لە شارى کەرکوک شوێنێکی تایبەت بە مەشروب خۆرەکان بکرێتەوە”.

ئەو پێی وایە، ئەو هەنگاوە باشترە لەوەی لێیان قەدەغە بکرێ، چونکە بەڕای ئەو، “مەشروب بخۆنەوە باشترە لەوەی فێری تلیاک و حەشیش کێشان ببن”.

ئەحمەد کەرکوک، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە ئەکاونتی خۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 19.1.2025، دەربارەی دواین کۆبوونەوەیان لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ قەدەغەکردنی دوکانی مەشروب فرۆشەکان، بە گوێرەی بڕیاری پەڕلەمان ئەوەشی وتووە، “ناکرێت لێیان قەدەغە بکرێت بە گشتی، چونکە مەشروب بخۆنەوە باشترە لەوەی فێری تلیاک و حەشیش بن”.

ئەحمەد کەرکوکی، کە خۆی پێش نوێژ و وتار خوێنە، لە پەیامەکەی دەڵێت، “لە کاتی پێغەمبەریش سەحابە هەبووە مەشرووب خۆر بووە ئاسایی بووە، لە حاڵێکدا کە دۆخی ئێستا قەدەغەی مەشروب فرۆشتن و مەی خواردنەوە بێت بە زۆر، سەر دەکێشیت بۆ حاڵەتی خراپتر باشترە رێکاری تایبەت هەبێ و قەدەغەکە گشتی نەبێت”.

هەروەها دەڵێت، “من جگە لەوەی ئەندامی ئەنجومەنم، یەکەم مامۆستای ئاینیم، پاڵپشتی ئەو پڕۆژەیە دەکەم بۆ مەشروب خۆرەکان”، ئەو تێبینی ئەوەی کردووە زیاتر ئەو کەسانەی لە کەرکوک دەخۆنەوە، لەسەر شەقامی حەولی کەرکوک یان باخچەکان دادەنیشن، ئەو داوای کرد، لە شوێنێکی تایبەت و لە ژێر رێکاری حکومەت رێکبخرێتەوە.

خاوەنی دەستەواژەی

خاوەنی دەستەواژەی "مەعقول چییە" گیانی لە دەست دا

لە کەرکوک مەشروب قەدەغەکرا و حاڵەتێکی دەگمەنیش لە هەول...

لە کەرکوک مەشروب قەدەغەکرا و حاڵەتێکی دەگمەنیش لە هەولێر روویدا