لە خەلیفان دوو داربڕ و سەیارەکانیان دەستبەسەرکران
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى خه‌لیفان دوو داربڕیان به دوو سەیارەی پڕ له داره‌وه له چیاى سه‌راورد ده‌ىستگیر كرد.
ئومێد جەمال ئه‌فسه‌رى بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى خەلیفان به تۆڕی 964ى راگه‌یاند “ئه‌و دوو كه‌سه‌ى ده‌ستگیركراون، دوو ئوتومبێلى پڕ له داریان پێگیراوه و به قسه‌ى خۆیان ویستوویانه ئه‌و دارانه بۆ خۆگه‌رمكردنه‌وه به‌كاربهێنن”.
دوو داربڕه‌كه‌ى خه‌لیفان له چیاى سه‌راورد ده‌ستگیركراون كه كه‌وتۆته ئه‌ودیو ناوچه‌ى سپیلك، به قسه‌ى ئه‌فسه‌رى بنكه‌ش كه‌یسى ئه‌و دوو تۆمه‌تباره دراوەته دادگا.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه ناوبراو بۆ تۆڕى964ی ئاشكرا كرد، ته‌نها له مانگی كانوونى دووه‌مى ئه‌مساڵدا نزیكه‌ى نۆ كه‌یسیان هه‌بووه و ره‌وانه‌ى دادگایان كردوون، له ساڵى رابردووش‌دا 34 كه‌یسیان هه‌بووه کە دراونه‌ته دادگا.
بەگوێرەی ماده‌كانى 21 و 22 و 23ى یاساى پاراستنى دارستان له هه‌رێمی كوردستان، بەپێی کەیسەکان سزای سەرپێچیکار دەگۆڕدرێت، بەندکردن بۆ سێ تاوەکو پێنج مانگ و سزای دارایی 500 هەزار و سەرووتریشی تێدایە.