دوو کەسن

لە سلێمانی پیکابێکیان دزی و لە رانیە دەستگیر کران

شۆڕش قادری

بە دوو کەس لەناو شاری سلێمانی پیکابێکیان دزی و بەرەوە رانیە، بۆی دەرچوون، پۆلیس ئاگادار کرایەوە و دەستگیر کران.

سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی دزراوە، هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی و بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی رانیە، تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و دەستگیربكرێن”.

“لە ئێستادا هەر دوو تۆمەتبارەکە بەناوەکانی (ب، ح، م) لەدایكبووی 2002 و (س، أ، و) لەدایكبووی 2000 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون”، سەرکەوت ئەحمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو دوو کەسە لەناو شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلەکەیان دزیبوو و لە رانیە دەستگیر کراون.