دیمەنێکی حەساری سەکران لە قەزای چۆمان - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
ئەمڕۆتان لەبەردەستدایە خۆتان بەر خۆر بدەن
سەرما دەگەڕێتەوە و بەفر و بارانبارینیش دەستپێدەکات
964+
شۆڕش قادری
تەنیا ئەمڕۆتان لەبەردەستدایە خۆتان بەنەبەر خۆر و کەمێک گەرمتان بێتەوە، چونکە لە سبەینێوە سەرما دەگەڕێتەوە و بەفر و بارانبارینیش دەست پێدەکاتەوە.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەئێوارە و شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
بەڵام سبەی دووشەممە، لەئەنجامى هاتنى کاریگەرى شەپۆلێکى باران بارین و بەفر بارین لەگەڵ بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەری، ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کەشێکى ناسەقامگیر.
بەپێی پێشبینییەکان، لەکاتەکانى بەرەبەیانى سبەینێ، ئاسمان هەور و سارد دەبێت و لە ناوچە شاخاوی و سنوورییەکان بەفر دەبارێت، دواتر و لەگەڵ زیادبوونى کاریگەرى ئەم شەپۆلە، باران بارین لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان دەستپێدەکات و لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆکـیش ئەگەرى بەفر بارین هەیە.
کاریگەرى ئەم شەپۆلە تا شەوى دووشەممە بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما پێنج بۆ هەشت پلە نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 16 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 15 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
سۆران: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی