لەسەر رشتنی گازوایل و بەکارهێنانی زەوی بێ مۆڵەت

لە ناڵپارێز کەسێک و لە پێنجوێنش کەسێکی دیکە دەستگیرکران

964+

ژێوار خدر

لە ناڵپارێز شۆفێری تانکەریک دەستگیرکرا کە گازوایلی لەسەر شەقام رشتبوو و ببووە هۆی دروستبوونی مەترسی بۆ سەر شۆفێران.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەیەکى بنکەى پۆلیسى دارستانى ناڵپارێز شۆفێرى تانکەرێکیان دەستگیرکردووە، کە گازوایلی لەسەر شەقام رشتووە و شەقامەکەی پیس کردووە و ئەوەش بووەتە جێگەى مەترسى بۆ سەر شۆفێران .

دەشڵێت، شۆفێرەکە  ئێستا راگیراوە و پەڕاوى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە و رادەستى دادوەر کراوە بۆ جێبەجێکردنی رێکارى یاسایی.

لەلایەکی دیکەشەوە، لە پێنجوێنیش هاوڵاتییەک دەستگیرکراوە، کە بەبێ مۆڵەت زەوییەکی بەکارهێناوە.

وەک ئەوەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی باسی دەکات، کەسەکە لەسنورى گوندى کانی سێف لەسنورى قەزاى پێنجوێن دەستگیرکراوە، زەوییەکی بەبێ مۆڵەت بەکارهێناوە و تێکیداوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی بەرامبەری.

نه‌مامگه‌ى ناڵپارێز له‌ بێ پاسه‌وانى رزگارى بوو

نه‌مامگه‌ى ناڵپارێز له‌ بێ پاسه‌وانى رزگارى بوو